ته‌واوكاری( بیركاری له‌ خوله‌كێكدا)

پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ته‌واكاری نه‌خشه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی یانی دۆزینه‌وه‌یی ڕووبه‌ری نێوان خوار نه‌خشه‌كه‌و ته‌وه‌ره‌یی سین، گه‌ر هاتوو نه‌خشه‌كه‌ له‌ خوار ته‌وه‌ره‌ی سینه‌وه‌ بوو ئه‌و كات ڕووبه‌ری ئه‌و به‌شه‌ سالب ده‌بێت. وا دابنێ كه‌ چه‌ماوه‌یه‌كمان هه‌یه‌ له‌ نێوان خاڵه‌كان a وه‌ b  له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌یی سین. ڕووبه‌ری چامه‌وه‌كه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌م دووخاڵه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ چه‌ند سیگمێنتێكی(به‌ش،هه‌رێم،ناوچه‌) باریك، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌و سیگمێنتانه‌ شێوه‌یه‌كی جیۆمه‌تری ڕێكی هه‌یه‌ ( بۆ نمووه‌ لاكێشه‌). دواتریش ڕووبه‌ری هه‌ر سیگمێنتێك ده‌كاته‌ پانی ئه‌و سیگمێنته‌ جارانی نرخی نه‌خشه‌كه‌ له‌و خاڵه‌دا.

كاتێك ڕووبه‌ری سه‌رجه‌م سیگمێنته‌كان كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ ڕووبه‌ری ژێر چه‌ماوه‌كه‌مان چنگ ده‌كه‌وێت به‌ نزیكه‌یی. هه‌تاوه‌كو ژماره‌ی سیگمێته‌كان زیاتر و وه‌ پانیه‌كه‌ی باریكتر بێت ئه‌وا نرخێكی نزیكراوه‌ی باشترو دقیقترمان ده‌ستده‌كه‌وێت. گه‌ر هاتوو ئامانجی پانی ئه‌و سیگمێنتانه‌ به‌ره‌و سفر بڕۆن (هه‌ڵبه‌ت گه‌ر ئامانجه‌كه‌ بوونی هه‌بوو) ئه‌وا ئه‌و كاته‌ پێیی ده‌گوترێت ته‌واوكاری نه‌خشه‌كه‌ له‌ نێوان خاڵه‌كانی a وه‌ b  ( هه‌ڵبه‌ت a<b). وه‌ به‌م جۆره‌یش ده‌رده‌بڕێت.

\int_{a}^{b} f(x) dx

:سه‌رچاوه‌

Paul Glendinning. “Math in Minutes

Advertisements

One thought on “ته‌واوكاری( بیركاری له‌ خوله‌كێكدا)

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s