په‌یوه‌ندی نێوان قیاسی پێلاو و پای؟

رێبین قادر

له‌ هه‌ر كه‌سێك بپرسیت كه‌ ئاخۆ چ په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه‌ له‌ نێوان قیاسی پێلاو و ژماره‌ پای ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ به‌شێتت تێبگات. هه‌ڵبه‌ت ناحه‌قیشی نیه‌، چونكه‌ پای كه‌ ئێمه‌ له‌ قوتابخانه‌ فێڕی بووین له‌ جێگایه‌كدا كه‌ باس له‌ چێوه‌ی بازنه‌ ده‌كات وه‌ دواتریش رووبه‌ره‌كه‌ی كه‌ ده‌ڵێت گه‌ر هاتوو نیوه‌تیره‌ی بازنه‌یه‌ك بكاته‌ r ئه‌وا:

چێوه‌ی بازنه‌ = 2\pi r

 

هه‌روه‌ها

ڕووبه‌ری بازنه‌= \pi r^2

ئێستا با بگه‌ڕینه‌وه‌ سه‌ر پرسیاره‌كه‌، كه‌ ئاخۆ په‌یوه‌ندی نێوان سایزی پێلاوی مرۆڤ و پای چیه‌؟

باشتره‌ سه‌ربورده‌یه‌ك بگێرمه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌:

بازارگانێكی بیانی كه‌ خاوه‌نی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی پێلاوه‌ كێشه‌یه‌كی هه‌یه‌، ئه‌ویش نازانێت بۆ هه‌ر جۆره‌ مۆدیلێكی پێلاو چه‌ند دانه‌ بۆ هه‌ر سایزێك دروست بكات. بۆ نموونه‌ گه‌ر بیه‌وێت سایزی 11 ( سیسته‌می ئه‌مه‌ریكی) دروست بكات ده‌بیت چه‌ند دانه‌ دروست بكات، چونكه‌ بازرگانه‌كه‌ هه‌میشه‌ ژماره‌ی پێڵاوه‌ دروستكراوه‌كانی بۆ هه‌موو سایزێك به‌ هه‌مان ڕێژه‌ دروست ده‌كات به‌رده‌وام توشی خه‌ساره‌ت ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌یوست له‌ڕێگای میتۆدێكی زانستیه‌وه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ بدۆزێته‌وه‌. بۆیه‌ ئه‌نجام داوای هاوكاری له‌ كۆمه‌لێك كه‌س كرد، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ بیركاریزانێك بوو.

بیركاریزانه‌كه‌ به‌ كابرای بازرگانی ووت كه‌ چاره‌سه‌ری  ئه‌م كێشه‌یه‌ زۆر ئاسانه‌، چونكه‌ سروشتی سایزی پێلاوی پیاو ( هه‌روه‌ها ژنیش) ئه‌وهایه‌ كه‌ ده‌كرێت له‌ ڕێگای دابه‌شكاریه‌ ئه‌گه‌ریه‌كانه‌وه‌ (Probability distribution) ته‌فسیربكرێت.

ئه‌و دابه‌شكاریه‌ی كه‌ له‌ڕێیه‌وه‌ ده‌توانین سودی لێوه‌ربگرین بۆ ئه‌م كێشه‌ی سایزی پێلاوه‌ ناوی دابه‌شكاری نۆرمه‌له‌ (Probability distribution) ( هه‌ندێك ناوی تریشی هه‌یه‌ له‌وانه‌ چه‌ماوه‌ی زه‌نگ Bell Curve چونكه‌ وێنه‌ی ئه‌م دابه‌شكاریه‌ له‌ زه‌نگی میكانیكی ده‌چێت).

mod8-image100

له‌ وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ دابه‌شكاری قیاسی پێلاوی پیاوانه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ره‌كانیان ڕوونكراوه‌ته‌وه‌. بۆ نموونه‌ سایزی ١١ ( به‌رامبه‌ر ٤٤ خۆمانه‌) له‌هه‌مووی زیاتر له‌ كاتێكدا سایزی ٧ ( ٤٠ لای خۆمان) له‌گه‌ڵ ١٦ زۆر كه‌متره‌.

به‌م جۆره‌ كابرای خاوه‌ن كارگه‌ی دروستكردنی پێلاو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سایزی ١١ دروستده‌كات چونكه‌ زۆرێك له‌خه‌لك ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ پێده‌كه‌ن.

پاش ئه‌وه‌ی كابرای بازرگان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بوو، فزوڵگرتی و ویستی زیاتر له‌م بابه‌ته‌ حالیببێت. دوای ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ئاخۆ ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ چیه‌وه‌ هاتووه‌. له‌وه‌ڵامدا بیركاریزانه‌كه‌ ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی پیشاندا:

{\displaystyle f(x\;|\;\mu ,\sigma ^{2})={\frac {1}{\sqrt {2\sigma ^{2}\pi }}}\;e^{-{\frac {(x-\mu )^{2}}{2\sigma ^{2}}}}}

ده‌زانم زۆر سیمبوڵ هه‌یه‌ له‌م نه‌خشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا  كه‌ به‌لاته‌وه‌ نامۆیه‌، به‌س گرنگ نیه‌، زۆرێك له‌وانه‌ كۆنستانتن ( نه‌گۆر) واته‌ ژماره‌ن، به‌لام ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ سه‌یری بكه‌یت له‌لایی به‌شی ڕاستی هاوكێشه‌كه‌وه‌یه‌ له‌ ژێر كه‌رته‌كه‌دا ژماره‌ی pi هه‌یه‌.

بازرگانه‌كه‌ كه‌ ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی بینی توشی حه‌په‌سان بوو، به‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یی بۆ هه‌زمنه‌ده‌كرا كه‌ پای كه‌ ژماره‌یه‌كه‌ به‌هۆی بازنه‌وه‌ پێناسه‌كراوه‌ هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ سایزی پێلاودا دروست بكات…

واته‌ بۆ ئه‌و جێگای سه‌رسوڕمان بوو، كه‌ پای كه‌ له‌گه‌ل ناوبردنیدا تۆ یه‌كسه‌ر بازنه‌ت دێته‌وه‌ یاد، كه‌چی ده‌وری هه‌یه‌ له‌ روونكردنه‌وه‌ی سایزی پێلاودا!

 

كه‌واته‌، مامۆستای خۆشه‌یست، گه‌ر ئه‌مجاره‌ ووتیان سوودی پای چیه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌، ئه‌وا تۆیش ئه‌م چیرۆكه‌یان بۆ بگێره‌وه‌.

 

تێبینی:-

  1. بۆ سایزی پێلاو قیاسی ئه‌مه‌ریكیم به‌كارهێناوه‌ به‌لام ده‌كرێت ئه‌وه‌ی لایخۆیشمان به‌كاربهێنیت.
  2. سه‌باره‌ت به‌ چیرۆكه‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ ڤیدیۆكانی ناو یوتیوب كاتی خۆی گوێبیستی بووم به‌لام بیلزه‌بت نازانم كامه‌یه‌ بۆیه‌ ناوی سه‌رچاوه‌م نه‌نووسیوه‌.

Advertisements

One thought on “په‌یوه‌ندی نێوان قیاسی پێلاو و پای؟

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s