ئایا بیرکاری ئەتوانێ ئاسایشی ئێمە بپارێزێ؟

ئامادەکردنی: چێنەر عبدلله

بریکاری ئاسایشی نەتەوەیی (NSA) له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ گەورەترین خاوەنکار بۆ بیرکاریزانان لە جیهاندا داده‌نرێت واته‌ زۆرترین ژماره‌ی بیركاریزان كه‌ له‌ ده‌زگایه‌كی حكومی یان ئه‌هلی كار بكه‌ن بریتیه‌ له‌ NSA. بیرکاری ڕێککاری سەرەکیە لە بریکاری ئاسایشی نەتەوەیی، و بیرکاریزانان ئیش لەسەر نیشانە هەواڵگریەکان و ئاسایشی زانیاری دەکەن كه‌ دیاره‌ مه‌به‌ست له‌مه‌ ته‌شفیر و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری نهێنی وه‌ڵاتانی تره‌ له‌ كاتی ئاشتی و شه‌ردا. هەروەها ره‌گه‌زنامه‌ی ئەمریکی مەرجە بۆ ئیش کرد لەم دەزگایە ( هه‌ڵبه‌ت ئاسانترین مه‌رجیشه‌). ده‌وترێت كه‌ NSA  نزیكه‌ی پێنج هێنده‌ی CIA  گەورەترە ڕێکخراوێکی هەواڵگریە بەرپرسە لە چاودێریکردنی جیهان و زانیاری هەواڵگریەکان و پاراستنی ئاسایشی ئەمریکا.

لێره‌دا پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دات كه‌ ئه‌ویش: بۆچی بریکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەوەندە گرنگی بە بیرکاری دەدات؟

nsa-flag
ئاڵای بریکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

زۆرێک لە كرداره‌كان ئاسانن بۆ جێبەجێ کردن، بەڵام زۆرینەیان مەحاڵن بۆ پێچەوانە کردنەوە. بۆ نمونە، تێکەڵکردنی چەند قوتویەکی زەرد و سور، سوتاندنی پارچە کاغەزێک، یان شکاندنی پەرداخێکی شوشە،  ناتوانین ئەم کردارانە پێچەوانە بکەینەوە.( پێچەوانە کردنەوە لیرە مەبەستمان کاغەزە سوتاوەکە بکەینەوە بە پارچە کاغەزەکەی پێش سوتان، یان پەرداخە شکاوەکە بکەینەوە بە پەرداخەکەی پێش شکان). بەهەمان شێوەش زۆرێک لە کردارە بیرکاریەکان ئاسانن بۆ جێبەجێ کردن، بەڵام زۆر قورسن بۆ پێچەوانە کردنەوە. کریپتۆگرافی مۆدێرن ( ته‌شفیركردنی زانیاری) لەسەر ئەم ڕاستیەی سه‌ره‌وه بنیاتنراوه‌.

کردارەکانی یەک – ڕێگا  

ئاسانترین نمونە بۆ هەژماری ناڕێکی بریتیە لە لێکدانی ژمارە خۆبەشەکان. لە بیرت بێ ژمارەی خۆبەش بە ژمارەیەک دەوترێت کە تەنها بەسەر خۆی و یەکدا دابەش دەبێت، وەک: 2,3,5,7,11,13,\cdots . تێبینی بکە ژمارە خۆبەشەکان ناتوانرێت بکرێن بە لێکدانی دووژمارەی بچوکتر. لێکدان کردنی نێوان ژماره‌ خۆبەشەکان کردارێکی ئاسانە، تەنها لێکدانی یەکتریان دەکەیت. بەڵام دۆزینەوەی دوو کۆلکەی خۆبەش بۆ ژمارەیەکی گەورە قورسە. بۆ نمونە، ئەو دوو ژمارە خۆبەشە کامانەن کە لێکدانیان دەکاتە 1003؟ وەڵامەکەی پێویستی بە ماندوبونێکی زۆر زیاترە وەک لە دۆزینەوەی ژمارەکە خۆی. ئەو کردارە بیرکاریانەی کە ئاسانن بۆ هەژمار کردن، بەلام قورسن بۆ پێچەوانە کردنەوە پێیان دەوترێت کردارەکانی یەک – ڕێگا.

بۆ ته‌شفیركردن، دوو ژمارەی خۆبەشی زۆر گەورە وەردەگرین، کە هەریەکەیان سەدان ڕەنوسی هەبێت، و لێکدانی یەکتریان دەکەین. گەر بێتوو ئەنجامەکەی درابێت، ئەو کۆلکانە ناتوانرێت بە ئاسانی بدۆزرێنەوە. هەرچەندە، ئەگەر یەکێک لەو کۆلکانە زانراوبێت،  ئەوا کۆلکەکەی تریان بە دابەشکردنێکی سادە دەدۆزرێتەوە. هەبوونی زانیاری یەکێک لە کۆلکەکان وەک دەرگایەکی نهێنی وایە، ڕێگە بەهەموو کەسێک دەدات کە بیزانێت، بۆ دۆزینەوە دەرگاکەی تر.  کرداری یەک – ڕێگای نهێنی ئەتوانرێت پێچەوانە بکرێتەوە لەلایەن دیزاینەرێکەوە، کە کلیلەکەیی هەبێت، و هیچ کەسێکی تر.

سیستەمی شفرەکردنی RSA
kjhgv
Ronald Rivest, Adi Shamir و Leonard Adleman

لە ساڵی ١٩٧٨ سێ قوتابی لە پەیمانگای ماسەچووستس بۆ تەکنەلۆجیا(MIT)، ڕۆن ریڤیست، ئادی شەمیەر و لێن ئادەلمەن سیستەمێکی کریپرۆگرافیان داهێنا، لەسەر ئەساسی قورسێتی دۆزینەوەی فاکتەری ژمارە گەورەکان. و ئەلگۆریزمەکەیان ناونا RSA كه‌ ده‌كاته‌ پێتی یه‌كه‌می ناوی هه‌رسێكیانه‌. ئەلگۆریزمی RSA یەکەمین سیستەمی کلیلی گشتی بوو. هەر بەکارهێنەرێک دوو کلیلی ژمارەیی پەیوەندیدار بەیەکتر دروست دەکات. یەکێکیان لە چوارچێوەی کلیلێکی ژمارەیی وەک دەلیلێک. ئەوەی تریان تایبەتە و تەنها خاوەنەکەی دەیزانێت. کەسی نێرەر کلیلە گشتیەکەی وەرگر بەکارئەهێنێت بۆ شفرەکردنی پەیامەکەی، و پاشان ئەینێرێت. دواتر کەسی وەرگر بە بەکارهێنانی کلیلە تایبەتەکە کە تەنها ئەو ئەیزانێت پەیامەکە ئاشکرا ئەکات.

درێژەی تەکنیکی سیستەمی RSA لەهەمان کاتدا ئاسان نیە قوتابی به‌شه‌كانی بیركاری زیاتر له‌ قۆناغی چواره‌م ده‌یخوێنین، مه‌رجه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌م جۆره‌ ته‌شفیرانه‌ ده‌خوێنێت جۆرێك له‌ باكگراوندی هه‌بێت له‌ تیۆری ژماره‌كان(Number Theory)، بەشێوەیەکی ڕێژەیی ڕوونە. کە ئیعتیماد دەکاتە سەر نەتیجەیەک کە پێی دەوترێت تیۆرمە بچکۆلەکەی فێرمات، کە لەلایەن بیرکاریزانی فەرەنسی پیەر فێرمات لە ساڵی ١٦٤٠ دانراوە، و لە ساڵی ١٧٣٦ لەلایەن بیرکاریزانی سویسرایی لیۆنارد ئۆیلەر سەلمێنراوە. نەتیجەیەکی گشتیتری تیۆرمەکەی فێرمات-ئۆیلەر بریتیە لە بەردی بناغەی سیستەمی ئاسایشی کۆمپیوتەری نوێ.

چی دەزانرێت لە بریکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا؟

کریپتۆگرافی مۆدێرن ئیعتیماد دەکاتە سەر ئەو گریمانەیەی کە هیچ کەسێک ناتوانێت کۆلکەی ژمارە خۆبەشەکان بە ئاسانی بدۆزێتەوە. بەڵام پێویستە بپرسین ئایا ئەمە گریمانەیەکی سەلامەتە؟  زەحمەتی ئەم پرسە هەتا ئێستا بەوردی لەلایەن بیرکاریزانانەوە نەسەلمێنراوە، بەڵام سەدان سالە هەوڵەکان شکست ئەخۆن لە دۆزینەوە ئەلگۆریزمێکی کارامە. کریپتۆگرافی و تیۆری کۆد دوو مەیدانی چالاکن بۆ تۆێژینەوە لەم بابەتە، لەگەڵ لێکۆڵینەوە قوڵەکان لە بیرکاری وەستاو، جەبر، ئەندازەی جەبری، و تیۆری ژمارەکان.

ڕێگەیەکی هاوشێوەی RSA چەند ساڵێک زوتر دۆزرابونەوە لە بنکەی پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لە چلتنهام، بەڵام ئاشکرا نەکرابوو هەتا ١٩٩٧. بە ڕواانین لەو باگراوندە، لەوانەیە سەرسوڕمان ببی کە چی دۆزراوەتەوە لە بریکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا؟ ئەگەر ڕێگایەکی خێرا بۆ شکاندنی ژمارە خۆبەشە گەورەکان دۆزرایەوە، کە لەوانەیە گوێمان لەوەنەبێت سەبارەت بەوە بۆ هەندێ کات، بەڵام توشبون بە پێشکەوتنی لەو شێوە کاریگەر دەبێت.

سەرچاوە

Advertisements

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s