یاری بیرکاریانە Mathematical Game

ئامادەکردنی: ڕێبین قادر، چێنەر عبدلله.

ئەم یاریانە لە ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠١٧ لە زانکۆی سەڵاحەدین، کۆلێژی زانست، بەشی بیرکاری لەلایەن گروپی ماث کلەبەوە ئەنجامدرا.

ئەم بابەتە دەربارەی شیکردنەوەی بیرکاریانە بۆ یاریەکانە، بۆ ئەو یاریانەی کە بیرکاری بەشدارە تیایاندا.

یاری بیرکاریانە، یاریەکە کە یاساکانی و ستراتیجەکانی و دەرەئەنجامەکانی بە شێوازێکی ڕوونی بیرکاریانە پێناسەکراون.  ئەفسوس لە خوێندنی پەروەردەی وڵاتەکەمان ڕوونە، کە مامۆستاکانی بیرکاری، بەتایبەتی ئەوانەی ئاستە سەرەتاییەکانی پەروەردە، وەڕسن. هەندێک لە مامۆستاکان بەشێوەیەکی خراپ ڕاهێنانیان پێکراوە لە بیرکاری و هەندێکی تریان هەر ڕاهێنانیان پێ نەکراوە بە گشتی. ئەگەر بیرکاری ئیزعاجی کردبێتن، ئەتوانین گلەی لە قوتابیەکانیان بکەین بۆ ئیزعاج بونیان؟ وەک زانست، بیرکاریش جۆرێکە لە یاری کە یاری پی ئەکەین لەگەڵ گەردوون. باشترین بیرکاریزانەکان و باشترین مامۆستاکانی بیرکاری  بەدڵنیای ئەوانەن کە تێدەگەن لە یاساکانی یاریەکە، و کە  چێژ ئەبینن لە ساتەکانی یاریکردنەکە.

لە خوارەوە باسی سێ دانە لە یاری بیرکاری ئەکەین.

١- درۆی بینگۆ!

کۆمەڵێکی زۆر لە شریتی ژمارەکانمان هەیە. له‌و ژماره‌ زۆره‌ی شریتی ژماره‌كان یه‌كێك له‌و شریتانه‌ هه‌ڵبژێره‌. به‌گشتی گه‌ر سه‌رنج بده‌یت ژماره‌ی سه‌رشریته‌كان ڕه‌ش یاخود سوورن. سه‌ره‌تا به‌ كه‌سێك ده‌ڵیت به‌ دڵی خۆی یه‌كێك له‌و شریتانه‌ هه‌ڵبژێریت بێ ئه‌وه‌ی تۆ بزانیت كام شریته‌یه‌، ته‌نها ژماره‌كانی ناو شریته‌كه‌ت پێبلیت به‌لام ته‌نها یه‌كێك له‌ ڕه‌نگه‌كان به‌عه‌كسه‌وه‌ بڵێت. بۆ نموونه‌ گه‌ر ئه‌م شریته‌ی هه‌ڵبژارد:

%d8%ac%d9%87%d9%a1

ئه‌وا گریمان به‌م جۆره ڕه‌نگه‌كان له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست ‌ ده‌یخوێنیته‌وه‌:

RedBlackBlackRedRedRed

گه‌ر سه‌رنج بده‌یت ڕه‌نگی ژماره‌ی 47  به‌هه‌ڵه‌ ووتووه‌. چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌ كام ڕه‌نگه‌ به‌ هه‌ڵه‌ نووسراوه‌؟ سه‌ره‌تا ده‌بیت ڕه‌نگه‌كان بگۆرین بۆ ژماره‌ی باینه‌ری(binary number). واته‌ سوور ده‌بیته‌ یه‌ك وه‌ ڕه‌ش ده‌بیت سفر. واته‌ زنجیره‌ ڕه‌نگه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌گۆرێت به‌م شێوه‌یه‌:

100111

بۆ زانینی ڕه‌نووسی ده‌یانی(decimal place) ژماره‌ نه‌زانراوه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌ گۆڕینی سێ ژماره‌یه‌ یه‌كه‌می زنجیره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ باینه‌ریه‌وه(binary number)‌ بۆ ده‌یی(decimal number) كه‌ به‌م شێوه‌یی لێدێت:

4=1002

بۆ زانینی ڕه‌نووسی یەکانی ژماره‌ نه‌زانراوه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌ گۆڕینی سێ ژماره‌ی دووهه‌می زنجیره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ باینه‌ریه‌وه‌ بۆ ده‌یی كه‌ به‌م شێوه‌یی لێدێت:  111_2=7. به‌مشێوه‌یه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ كه‌ به‌هه‌ڵه‌ ڕه‌نگه‌كه‌ی خوێنراوه‌ته‌وه‌ ده‌كاته‌:

47

نموونه‌یه‌كی تر؛ گه‌ر ئه‌م زنجیره‌ ژماره‌مان هه‌بیت

%d8%ac%d9%87%d9%a2

كابرا به‌م جۆره‌ ڕه‌نگه‌كان ده‌خوێنێته‌وه‌: Black-Black-Black-Black-Red گۆرینی ڕه‌نگه‌كان بۆ ژماره‌ی باینه‌ری: 000001

ڕه‌نووسی ده‌یانی ژماره‌كه‌ ده‌كاته‌ 0  چونكه‌ :    0002=0

ڕه‌نووسی یه‌كانی  ژماره‌كه‌ ده‌كاته‌ 1 چونكه‌ :    0012=1

به‌م شێوه‌یه‌، ئه‌و ژماره‌ی به‌ هه‌ڵه‌ ره‌نگه‌كه‌ی خوێنراوه‌ته‌وه‌ ده‌كات 01  واته‌ 1.

٢-سحری هه‌ڵهێنانی ژمارەیەکی نەزانراو له‌ نێوان 1 بۆ 63

سه‌ره‌تا شه‌ش كارتمان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ریه‌كێك له‌م كارتانه‌ بڕی 32  ژماره‌ی جیاوازی له‌سه‌ره‌ وه‌كو له‌ خواره‌وه‌ پیشاندراوه‌. هه‌ڵده‌ستیت به‌ كردنی پرسیار له‌ نه‌فه‌رێك، سه‌ره‌تا پێی ده‌لیت ژماره‌یه‌ك بخاته‌ دڵیه‌وه‌ كه‌ له‌ له‌ نێوان 1 بۆ 63  دابێت ( ده‌كریت یه‌ك یاخود 63   بێت وه‌ مه‌رجیشه‌ ژماره‌كه‌ ته‌واو بێت). دواتر یه‌ك به‌ یه‌ك له‌و شه‌ش كارته‌ی پیشانئه‌ده‌یت و ده‌پرسیت كه‌ ئاخۆ ژماره‌كه‌ له‌و كارته‌دا هه‌یه‌ یاخود نا. ئه‌و كارتانه‌ گلبده‌ره‌وه‌ كه‌ تیایدایه‌ و دواتر بۆ زانینی ژماره‌كه‌ هه‌ڵده‌ستیت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ له‌و كارتانه‌یه‌ كه‌ ژماره‌كه‌ی تیادایه‌..

بۆ نموونه‌: من هه‌ڵده‌ستم به‌ هه‌ڵبژاردنی 27. گه‌ر سه‌رنج بده‌یت ته‌نها له‌ ناو  كارته‌كانی سه‌وز و زه‌رد و سور له‌گه‌ل رەساسی هه‌یه‌. وه‌ كۆیی یه‌كه‌مین ژماره‌ی ئه‌م كارتانه‌ ده‌كاته‌:

16+8+2+1=27

كه‌ دیاره‌ ئه‌و ژماره‌یه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت.

age-card-1-63-copy

٣-سحری زانینی تەمەنی کەسێک

سەرەتا پرسیار لە کەسێک دەکەیت، کە ژمارەیەکی یەک ڕەنوسی یان دوو ڕەنوسی هەڵبژێرێت و لای خۆی بیهێڵێتەوە. و تۆش دوای ئەنجامدانی چەند کردارێکی هەژمارکردن پێی دەڵێیت ئەو ژمارەیی هەڵی بژاردوە بریتی بووە لە چەند، و تەمەنیشی دەکاتە چەند. لەم چالاکیە بەشداربوو پیویستی بە بەکارهێنانی  بژمێر یان حاسیبە هەیە.

دوای ئەوەی بەشداربوو ژمارەیەکەی هەڵبژارد، و تۆش پێی دەڵیت ئەم هەنگاوانە جێ بە جێ بکات. گریمان بەشداربوو ژمارە پێنجی هەڵبژارد. بەردەوام دەبین بەم شێوەیەی خوارەوە.

١)ژمارەکەی هەڵیبژاردوە جارانی ٢ ی دەکات

واتە:5\times 2=10

٢)ئەنجامەکەی کۆی پێنج بکات

واتە:10+5=15

٣)ئەنجامەکەی جارانی ٥٠ بکات.

واتە:50\times 15=750

٤)ئەنجامەکەی کۆی ١٧٦٧ بکات.

واتە: 750+1767=2517

٥) ساڵی لە دایکبونی لە کۆتا ئەنجام دەربکات.  بۆ نمونە گەر تەمەنی ١٩٨١

واتە:2517- 1981=536

ئێستا، بە بەشداربوەکە دەڵێیت یەکەم رەنوس ئەو ژمارەیەیە کە هەڵ بژاردوە سەرەتا(ئەویش ٥ بوو)، و تەمەنی کەسەکەش دەکاتە ٣٦.

تۆ گەر مامۆستایت، دەتوانیت ئەم یاریانە بەریتە ناو پۆل و لەگەڵ قوتابیەکان ئەنجامی بدەیت، و کەشێکی خۆش دروست بکەیت. بە دڵنیایەوە سودی پەروەردەیی خۆی دەبێت، و قوتابیەکان خۆشی لێ دەکەن.

Advertisements

One thought on “یاری بیرکاریانە Mathematical Game

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s